كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق گرژی تێکەوت
خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عێراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌تێوه‌گلانیان له‌گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات.
خالید عوبێدی كه له‌ئێستادا له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌و بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشت كراوه، له‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیدا، رایگه‌یاند چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌گه‌نده‌ڵی كڕینی خۆراك بۆ سوپا تێوه‌گلاون.
وتیشی "سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌گه‌نده‌ڵی كڕینی چه‌ك تێوه‌گلاوه".
هاوكات سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌به‌رێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه كشایه‌وه‌و رایگه‌یاند بۆ پاراستنی بێلایه‌نی له‌دانیشتنه‌كه كشاوه‌ته‌وه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات‌و داوای له‌خالید عوبێدی كرد كه ناوی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ئاشكرا بكات.
PM:02:30:01/08/2016