سەرۆكی پەرلەمان سكاڵای لەسەر خالید عوبێدی تۆمار كرد

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمرۆ سەلیم جبوری سكاڵایەكی یاسایی لەسەر وەزیری بەرگری، خالید عوبێدی تۆمار كردوە.

بەپێی بەیاننامەكە: بە سەرەنجدان بەو تۆمەتانەی خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی عێراق لەكۆبوونەوەی پەرلەمان لە سەرۆكی پەرلەمانی داوە، سەلیم جبوری بۆ ئاگاداربوونی خەڵك لە راستییەكان سكاڵایەكی  لەسەر وەزیری بەرگریی تۆمار كردوە.



PM:04:33:03/08/2016