داعش ڤیدیۆی "سپایكەری دووەم"ی لەعێراق بڵاوكردەوە
چەكدارانی داعش ڤیدیۆی كوشتاری دەیان سەربازی سوپاو چەكدارانی حەشدی شەعببیان بڵاوكردەوە كە بە سپایكەری دووەم ناوی لێدەبرێت.
داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەكیان بەناوی "دۆزەخی مورتدەكان" بڵاووكردوەتەوە كە ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبیو سوپای عێراق لە كۆمەڵكوژ دەكرێنو دەڵێن: مەبەست لە بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە بەدرۆخستنەوەی حكومەتی عێراقە سەبارەت بە كۆنترۆڵی تەواوی ناوچەكانی باكوری بەغدا.
داعش رایدەگەیەنێت توانای هەیە لە بەغدا بە توندترین شێوە بەرەڕوی هێزەكانی سوپاو حەشدی شەعبی ببێتەوە.
PM:02:25:22/09/2016