گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا راگیرا

سەرجەم گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكان لەنێوان فڕۆکەکانەی بەغدا و فڕۆكەخانەكانی دیكەی عیراق راگیرا و هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکانیش ئاشکرادەکرێت.


سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی بەغدا بە ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی راگەیاندووە "لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە كارمەندانی فڕۆكەخانەكەو خزمەتگوزاری ناو فڕۆكەكان، لەدژی دواكەوتنی موچەكانیان و نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكانیان، مانیان لە كاركردن گرتووەو بەو هۆیەشەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی ئەو فڕۆكەخانەیە لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی و بەسڕە راگیراوە".

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، جگە لە گەشتە نێودەوڵەتییەكان، رۆژانە چەندین گەشتی ناوخۆیی هەیە بۆ شارەكانی هەولێرو سلێمانی و بەسرەو نەجەف.




PM:09:11:17/02/2018