نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مانتارى عێراق كامل نه‌واف غه‌ریری ڕایگه‌یاند، كه ئەو په‌رله‌مانتاره له هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگارى بوو، به‌ڵام دوو له پاسه‌وانه‌كانى ڕفێندران.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مانتار كامل غه‌ریری، له ڕاگه‌یاندراوێكى به‌په‌له‌دا، بڵاویكرده‌وه، كه په‌رله‌مانتاره‌كه له‌سه‌ر ڕێگاى سیدییه له باشوورى به‌غدا، له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگارى بوو، به‌ڵام به‌سه‌ختى بریندار كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دا و له‌و هه‌وڵه‌دا، دوو له پاسه‌وانه‌كانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق، ڕفێندران.
كامل غه‌ریری، له‌سه‌ر فراكسیۆنى ئیئتیلافی نیشتمانى به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه و پێشتر له مانگى ئه‌یلوولى 2017، هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ى له ناوچه‌ى له‌تیفییه.