په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هێزه‌كانی عێراق ڕایگەیاند ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی تاكه چاره‌سه‌ره به‌لای زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان، چونكه گه‌ل به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێ.
موته‌شه‌ر سامه‌رائی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی هێزه‌كانی عێراق كه هێزه سوننه‌كانی تێدایه، وتی، كوده‌تای سه‌ربازی تاكه چاره‌سه‌ره بۆ زۆربه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی به‌رده‌وامن له مه‌ینه‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی وڵات پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
وتیشی "گه‌ل ئێسته هۆشیاری ته‌واوی هه‌یه و ده‌زانی چی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه و كێ گه‌نده‌ڵه و وڵاتی به‌م دۆخه گه‌یاند، به دووری نازانین له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕووداوی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوو بدات".
ئه‌و قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له كاتێكدایه له 12ی ئایار هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق ئەنجامدرا و به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.