عادل عەبولمەهدی حەنان فەتلاوی بۆ پۆستی وەزاری رەتکردەوە

لەیەکەم هەنگاویدا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، د.عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادەی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاریی رەتکردەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە د. عادل عەبدولمەهدی د. حەنان فەتلاوی کە بە ئافرەتێکی توندرەو ناسراوەو دوو خوول ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری وەک کاندیدی هاوپەیمانی " بینا " رەتکردۆتەوە.

ئەو میدیایانە باسی هۆکاری رەتکردنەوەکەیان بڵاونەکردۆتەوە.



AM:09:30:07/10/2018