دەستەی دەسپاکی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی ڕاگەیاند

دەستەی دەسپاکی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسی خاڵی گومرگی نێوان ھەولێر و کەرکووک و ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەو خاڵە گومرگییەی ڕاگەیاند و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرادەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکی دەستەکەدا ھاتووە بەرپرسی خاڵی گومرگی نێوان ھەولێر و کەرکووک و ژمارەیەک لەکارمەندانی خاڵەکە، دەستگیر کران و دەڵێت "تۆمەتبارەکان گەندەڵییان کردووە و بەزۆر باجیان لە و کەسانە وەرگرتووە، کە لە خاڵە گومرگییەکەدا تێپەڕیون".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە گەندەڵییەکی زۆر لەو خاڵە گومرگییەکدا کراوە و سەرجەم دەستگیرکراوانیش، ڕەوانەی دادگا کراون.




PM:11:28:30/01/2019