لێزمە باران و رەشەبا دەستپێدەكات

دەزگای چاودێری عیراق بڵاویكردەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لەچەند ناوچەیەكی عیراق دەكات و لە هەندێك ناوچەش رەشەباو خۆڵبارانی لەگەڵدایە.

دەزگاكە كە بایەخ بە كەشوهەوای عیراق دەدات، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك پێشبینی كەش و هەوای هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە و ڕایگەیادووە "پێشبینیدەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو، زۆربەی ناوچەكانی عیراق بكەونە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك، كە جگە لە بارانبارینی بەخوڕ، رەشەباو خۆڵبارینی لەگەڵدایە".

دەزگای چاودێری عیراق ئاكاژەی بۆ ئەوەكردووە بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی عیراق هەیە بەتایبەت لە باكوری عێراق كە مەبەست لێی هەرێمی كوردستانە.




AM:09:46:28/03/2019