کۆمیسیۆن مۆڵەتی بەخشیە حزبێکی نوێ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێدانی مۆڵەتی بە حزبێکی نوێ بەناوی (العمل التقدمی الدیمقراطی)، رایگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2019 ریاز بەدران، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ئەنجومەنەکەیان مۆڵەتی دامەزراندنی بەخشیوەتە حزبی (العمل التقدمی الدیمقراطی).

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بەپێی یاسای ئەحزاب و تەنزیماتی سیاسی ژمارە 36ی ساڵی 2019 مۆڵەتەکە بەخشراوە.



PM:06:49:27/05/2019