کارکردن لە بەندەری ئومقەسر راگیرا

کارکردن لە بەندەری ناسراو گەورەی عێراقی ئومقەسر راگیراو بەو هۆیەشەوە نا کاڵا دەچێتە دەرەوەی عێراق و نە دەهێنرێتە ولآتەوە.

 

میدیا عێراقییەکان بلآویان کردەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بەندەرەکە داخراوە، هێزە ئەمنییەکان زۆر هەوڵیان دا بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکرێت تا ئەو رێگا ستراتیژیە دانەخرێت، بەلآم نەیانتوانی بەر لە خۆپیشاندان بگرن.

 

داخستنی ئەم بەندەرە زەرەری گەورە بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، بەتایبەتی لە باشووری عێراق.



PM:12:59:02/11/2019