ڤیدیۆ.. رێپێوانی ژمارەیەک لە چالاکوانانی کوردستان لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی کورد بۆ پشتگیریکردن لە داواکانی خۆپیشاندەرانی عێراق گەیشتنە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد.

 

دوای ئەوەی چەند رۆژێکە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێمی کوردستان چوونە شاری بەغدا و لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەرە کوردەکان بە زمانی کوردی دروشم دەڵێنەوە و داوای ئازادیی دەکەن و پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەکەن. 

 

 

 


PM:08:23:29/11/2019