لە پارێزگای كەربەلا کرایە پشووی فەرمی

لە پارێزگای کەربەلا سبەی چوار شەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کرایە پشووی فەرمی.

 

دیوانی پارێزگای كەربەلا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ‌ چوار شەممە دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت و دەكرێتە پشووی فەرمی".

 

وتیشی" بەبۆنەی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا (س.خ)، بڕیارماندا سبەینێ‌ دەوامی فەرمی ڕابگیرێت لە كەربەلا".

 

لەئێستادا لە عیراق، خشتەیەكی جێگیرنییە بۆ دیاریكردنی پشووەكانی ساڵ، بۆنمونە هەندێك ڕۆژ لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور دەكرێنە پشووی فەرمی، بەڵام لە ناوچە سوننە مەزهەبەكان و هەرێمی كوردستان ناكرێنە پشوو، لە هەندێك جاری تردا هەرێمی كوردستان بەهۆی چەند بۆنەیەكی تایبەتەوە، پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت، بەڵام ئەو پشووە پارێزگاكانی تری عیراق ناگرێتەوە.




PM:08:36:28/01/2020