سەرلەبەیانی ئەمرۆ، تەقینەوەیەک وێستگەیەکی دەنگدانی کردە ئامانج لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقو چەند کەسێک کوژراونو بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنیەکان ئاشکرایانکردوە کەسێکی خۆکوژ بە پێشگێنێکی بۆمبرێژکراوەوە خۆی لە قوتابخانەی "ێنتیفاچە" تەقاندۆتەوە کە دەکەوێتە ناوچەی مەنسورەوە، بەو هۆیەشەوە چەند کەسێک کوژراونو بریندارن، بەڵام تائێستا هیچ ئامارێک لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوە ئەمنیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رێکخراوی "تیرۆرستی" داعش سەرقاڵی گواستنەوەی تیرۆرستەکانە لە ئەنبارەوە بۆ بەغداد بۆ ئەوەی لە کاتی بەرێوەچونی هەڵبژاردنەکاندا تەقینەوە ئەنجام بدەن.