دووه‌م حاڵه‌تی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا تۆمارکرا

تەندروستی کەربەلا گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق  لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كەسێكی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەربەلا گیانی لەدەستدا.

 

تەندروستی کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسە ژنێک بووە بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی حکومی لەو شارە گیانی لەدەستداوە.

 

پێشتر وەزارەتی تەندروستی  یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، كە ئافرەتێكی دانیشتووی كەربەلا بوو، ئەمڕۆش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ھەمان شار راگەیەندرا.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا ٧١ كەس لە شارەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.

 



PM:01:13:11/03/2020