مالیكی: له ده‌ستوردا شتێك نیه ناوی مافی چاره‌ی خۆنوسین بێت
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له ده‌ستوردا شتێك نییه ناوی مافی چاره‌ی خۆنوسین بێت و جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كاته‌وه.
له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه هه‌مو رۆژانێكی چوارشه‌ممه پێشكه‌شی ده‌كات، نوری مالیكی هیوای خواست له خولی نوێی په‌رله‌ماندا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت كه له‌م خوله‌ی ئێستا نه‌بوه و لیژنه‌كانی ئێستاش په‌رله‌مانیشی به شكست خوارد‌و ناوبرد له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیاندا.
سه‌باره‌ت به حكومه‌تی داهاتوش رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای رێگریه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تی هاوبه‌ش ده‌ستكه‌وتی باشی هه‌بو، بۆ قۆناغی داهاتوش ئاره‌زوی سه‌ركه‌وتنی زیاتریان هه‌یه ئه‌وه‌ش له‌ڕێی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسییه‌وه.
وتیشی:" عێراق پێویستی به حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی هه‌یه له قۆناغی داهاتودا، كێ دێته حكومه‌ته‌كه‌وه به‌خێربێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه و بنه‌ماكانی ده‌ستور.
مالیكی، داوای له كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان كرد به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن و دوركه‌ونه‌وه له كاری تایفی و حیزبی و تاكه‌كه‌سی و له وێنه‌ی ئێستای په‌رله‌مان دوربكه‌ونه‌وه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌م خوله هه‌ڵنه‌بژێرن، كه به‌وته‌ی ئه‌و "شكستیان هێناوه".
جارێكی دیكه نوری مالیكی باسی مافی چاره‌ی خۆنوسینی كرده‌وه و رایگه‌یاند: له ده‌ستوردا شتێك نه‌هاتوه به‌ناوی مافی چاره‌ی خۆ نوسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه له ده‌ستوردا نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه كۆتایی هاتوه.
PM:05:54:07/05/2014