عێراق دەیەوێت گۆڕانکاری لەدابەشکردنی سیستەمی مووچەدا بکات

وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندیی حکوومی لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق،  رایگەیاند" وەزارەتی دارایی بەپێی گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، سیستەمی نوێ دادەڕێژێتەوە".

 
ئەمڕۆ دووشەممە 20-4-2020، عەلا جەلوب فەهد، وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندیی حکوومی لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی لە هەماهەنگیدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیازەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی.

 
لەو راگەیاندنەدا ژمارەیەک پێشنیار هاتووە کە گرنگتریینیان:


- گۆڕانکاریکردن لە ٢٥%ـی مووچەی هەموو فەرمانبەران.


- پاشەکەوتکردنی بەشێکی مووچەی فەرمانبەران.


- کەمکردنەوەی پارەی بەخشراو جگە لە مووچە.


لەو راگەیاندنەدا دوا بڕیار لەسەر ئەو پێشنیارانە گەڕاندۆتەوە بۆ حکومەتی عێراق.

 



AM:10:03:20/04/2020