وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد" فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا بانگهێشت دەكات، ئەویش لەبەرانبەر بۆردومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی باكوری عێراق و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه سنوریه‌كان، فاتح یه‌ڵدز بانگهێشتكراوه و له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم هاشم، بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی دەرەوه پێشوازی لێكراوه و ئیدانه‌ی پێشێلكاریه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه كه به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌ری و خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیداوه.
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به باڵیۆزی توركیای راگه‌یاندووه" كه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر باكوری عێراق پێچه‌وانه‌ی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی و رێگرتنی یه‌كتره".
داواشیكردووە: كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانی له‌خاكی عێراق رابگرێت و ئاماده‌یی حكومه‌تیشی نیشانداوه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان بپارێزن به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات له‌به‌رچاو بگرن.
لای خۆشییەوە، باڵیۆزی توركیا ڕایگەیاندووە" یاداشتەكە دەگەیەنێتە لایەنی توركی بۆ ئەوەی كۆتایی بەو پێشێلكارییە بهێنرێت و جارێكی دیكە لە داهاتوودا نەكرێتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوووە سوپای تورکیا بۆردومانی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای موسڵ دەکات و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندوە.