حەسەن کەعبی: تووشی كۆرۆنا بووم

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

 

حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ڕایگەیاند" دوو رۆژ لەمەوبەر هەستم بە چەند نیشانەیەكی تەندروستی نا دڵنیاكەر كرد، بۆیە هەموو پكشنینێكی پێویستم ئەنجامداو دەركەوت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم".

 

ئاشکراشیکرد: لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیووە، داواش دەکات هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

 



AM:12:18:25/08/2020