سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
مسته‌فا كازمی‌و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی هەرێم‌و بەغدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢ی ئەیلول، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا و هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به‌رده‌وامیی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و جموجووڵه‌كانی داعش، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شیی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنی داعش.
هەروەها ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی داكۆكییان له به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری یه‌كجاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوكاریی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
وەک راگەیاندنی سەرۆک کۆمار خستوویەتەڕوو، كازمی ئاماژه‌ی به گرنگیی بنیاتانهوهی متمانه كرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێشتر له بابه‌تی مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕی هه‌بووه و هیوای خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانینێكی تازه‌ی هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری بنێن. لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانییش دووپاتی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی بنچینه‌یی و یه‌كجاریی كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیی ته‌واوی عێراقدایه و سه‌قامگیری بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، پاراستنی سنووره‌كان و سه‌روه‌ریی عێراق، سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یه هاوكاری و پشتیوانی له عێراق بكات، گرنگه عێراقیش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببینێت.
مستەفا کازمی
نێچیرڤان بارزانی
بەغدا
کۆبوونەوە
PM:12:42:02/09/2020
لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار زیاتر دادەبەزێت
لە هەولێر دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار دەکرێت
بەهۆی پرسی کوردەوە پەرلەمانی تورکیا خوولی یاسادانان درێژدەکاتەوە
خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی مۆندیال و بەرەبەیانی پێنجشەممە
لەرووباری سیروان کەسێک خنکاو تەرمی دوو خنکاوی تر دۆزرانەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی خانەنشینانەوە بڕیارێکی دەرکرد
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media