بانكی ڕهشیدی عێراق قهرزێكی تر بهبڕی ٢٠ ملیۆن دینار دهدات بەو كهسانهی كه بێكارن و ههردوو رهگهز دهگرێتهوه.
ئەمڕۆ شەممە بانکی رەشیدی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار قەرز دەبەخشێتە ئەو کەسانەی بێکارن و پرۆژەکەش هەردوو رەگەزەکە، واتا نێر و مێ، دەگرێتەوە.
باس لەوەشکراوە، پارەكە بەمەبەستی كردنەوەی پڕۆژەیەكی بچووك بۆ ئەو خەڵكانە دابینكراوە كە لە ئێستادا بێكارن، وەك پاڵپشتی بۆ رزگاربوون لە بێكاری دابینكراوە، پێویستە داواکار بۆ وەرگرتنی پێشینەكە، پلانێک بۆ پرۆژەیەکی بچووک و ناسنامەی ژووری بازرگانیی بەغدای هەبێ، جگە لە کەفالەتی فەرمانبەرێک و گرێبەستی بەکرێگرتنی دوکانێک.
جێگەی باسە رۆژی ٢١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بانكی رەشید تەرخانكردنی پێشینەی ١٠ ملیۆن دیناری راگەیاند بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت هاوسەرگیری دووەم ئەنجام بدەن.