بانكی ناوەندی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار جێگیرکرد

بانكی ناوەندی عێراق بەفەرمی نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دیاریکرد.

 

بانکی ناوەندی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لەمڕۆوە بە ١٤٧ هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندی عێراق جەختیکردووەتەوە، کەمکردنەوەی نرخی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلار بۆ یەک جار دەبێت و بە هیچ شێوەیەک دووبارە نابێتەوە، بانکی ناوەندی بەرگری لەڕێگەی یەدەگی بیانییەوە پششتگیری لە جێگیرکردنی ئەو نرخە دەکات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی کانوونی یەکەم عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند" وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا نرخی دۆلارێک بە ١٤٥٠ دیناری عیراق جێگیر دەکرێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان ئاگاداری ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه‌ حكومه‌ت پێیدا ده‌ڕوات بۆ زیادكردنی به‌های دۆلار  به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی". 




PM:06:07:19/12/2020