پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و سەرما هەرێم و عێراق بگرێتەوە



کەشناسی ناسراوی عێراقی، حسین ئەسەدی پێشبینی دەکات کە شەپۆلێکی سەرما و بەفر هەرێم و عێراق بگرێتەوەو لە دوانیوەڕۆ سێ شەممەوە دەستپێبکات.


حسین ئەسەدی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردۆتەوە بەپێی نەخشەی کەشوهەوا کەشێکی باراناوی ئەمڕۆ سێ شەممە دوانیوەڕۆکەی لە بەرزاییەکانی تورکیاوە دەستپێدەکات بە تایبەتی لە دهۆک و موسڵ، دواتر هەموو ناوچەکانی هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوەو ئەگەری بارینی بەفر لەشاخ و بەرزاییەکان دەکرێت.

 

 
ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەو شەپۆلە لە رۆژی چوار شەممە دەگاتە رەمادی و سەلاحەدین و دیالەو کوت وبەغداو لەو شوێنانە باران دەبارێت. 

 

 
حسین ئەسەدی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لەزۆر شوێنی عێراق پلەی گەرما بۆ خوار سفرەوە دادەبەزێت و بایەکی سارد هەڵدەکات لە رۆژانی پێنج شەممەو هەینیدا.

 


ئەو کەشناسە پێشبینیش دەکات هەفتەی داهاتوو کەش و هەوای ناوچەکە جێگیر نەبێت

 


PM:02:00:22/12/2020