بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی
رۆژی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا

بۆ بڕیاردان لەسەر داوای نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە راگەیاندنی باری نائاسایی لە عێراق، پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

لەمبارەیەوە سەباح باوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراق و وتەبێژی پەرلەمان بە رووداوی راگەیاند: "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا پێنجشەممەی داهاتوو دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان گرێ بدات تایبەت بە راگەیاندنی باری نائاسایی لە عێراق لەسەر داوای سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق".

سەباح باوی وتیشی "تا ئێستا داواکاری فەرمی سەرۆکایەتی کۆمارو ئەنجوومەنی وەزیران بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی هەستیاری دۆخەکەوە پەرلەمان بڕیاریدا پێنجشەممە کۆببێتەوە".




PM:04:26:10/06/2014