"پەرلەمانی عێراق داواكەی مالیكی رەتدەكاتەوە"

لەگەڵ ئەوەی كە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر راگەیاندن باری نائاسایی كۆببێتەوە، شارەزایەكی یاسایی بەدووری دەزانێت پەرلەمان رەزامەندی دەرببڕێت.

تارق حەرب، شارەزایی یاسایی‌و دەستور، سەبارەت بە داواكاریی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەرلەمان بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی لەعێراق دەڵێت: پێناچێت كە پەرلەمانی ئێستای عێراق لەگەڵ راگەیاندنی باری نائاسایی رەزامەندی دەرببڕێت چونكە ماوەی یاسایی ئەم پەرلەمانە بەسەرچووە.

وتیشی: دەبێت دوو لەسەر سێ ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ ئەمە مەسەلەیە رەزامەند بن، بەڵام ئێستا بەفەرمی ناكرێت پشت بە پێكهێنانی كۆبوونەوە‌و گەیاندنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ببسترێت.

حەرب وتی: ئەگەر رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو بێت‌و بڕیار لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی بدرێت، چەندین دەسەڵاتی تایبەتی بە سەرۆك وەزیران‌و هێزە چەكدارەكانی عێراق دەدرێت كە كۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە بكەن. لەوانە: گرتنی هەر كەس كە ئەو بارە نائاساییە پێشێل بكات، داخستنی تەواوی ریستورانت‌و چایخانەكان‌و شوێنە بازرگانییەكان‌و چەندین بەربەرستی دیكە.

تارق حەرب پێبشنی دەكات پەرلەمانی ئێستا لەگەڵ ئەم بابەتە رێكناكەوێت‌و بڕیار لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی نادات.




PM:04:55:10/06/2014