هێزی قودسی سوپای پاسداران یارمەتی مالیكی دەكات
هێزێكی چەكداری سوپای قودس سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران گەیشتونەتە عێراقو لەبەرامبەر هێرشی چەكدارەكانی داعش بەرگری لە حكومەتی مالیكی دەكەن.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی تایمزی لەندەن، تیمێکی تایبەتی سووپای قودسی ئێران نێردراون بۆ عێراق تا یارمەتی حکومەتی مالیکی بدەن بەرامبەر هێرشەکانی چەکدارە ئیسلامییەکان کە دەستیان بەسەر چەند شارێکی گرنگی عێراقدا گرتووە.
بەپێی هەواڵەکە ئەو تیمە ژمارەیان ١٥٠ پیاو دەبێت و کەسانی بەئەزموونن لەبواری سەربازیدا و لەلایەن تیمێکی ئاسمانی ئێرانەوە پاڵپشت دەکرێن تا بەسەر چەکدارەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی و عێراق” (داعش) دا زاڵبن کە ئێستا بەرەو بەغدا هێرش دەکەن دوای گرتنی هەردوو شاری موسڵ و تکریت.
PM:01:37:12/06/2014