عێراق زیاتر لە 2 ملیۆن كەس ئاوارە بوون
كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات: تائێستا 2 ملیۆن و 200 هه‌زار هاوڵاتی له عێراق، ئاواره بوون، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ئاواره‌بوونه كه عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت.
مه‌سرور ئه‌سه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، له‌لێدوانێكیدا بۆ مه‌دا پرێس ئاشكرای كرد، به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سوپای عێراق و داعش له پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین، تائێستا زیاتر له 550 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره بوون و ڕووبه‌ڕووی گرفتی بێ ئاویی و بێ خۆراكیی و بێ ده‌رمانی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تێكڕای ژماره‌ی ئاواره‌كانی عێراق له دوو مانگی ڕابردوودا له پارێزگاكانی ئه‌نبارو نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین بۆ زیاتر له 2 ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ئاواره‌بوونی به‌كۆمه‌ڵه كه له عێراقدا ڕووده‌دات.
PM:07:34:14/06/2014