ئا:دارا عەبدوڵا
ئاوارە ئێزیدیەکانی شەنگال کە ئێستا دەیان هەزار کەسیان ئاوارەی دهۆکن باسی ئەو کوشتن و بڕین و دەستدرێژیانە دەکەن کە چەکدارەکانی داعش لەدوای داگیرکردنی شەنگالە دژی ئێزیدیەکان پیادەیان کردووەو گەیشتۆتە ئاستێک کە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر ٢٠٠ ئافرەتیان.
رۆژی ٣ی ئاب بۆ خەڵکی قەزای شەنگال جەهەنەم بوو، پێشمەرگە دوای شەڕێکی کورت وەک رۆژی پێشوو کە زومار و کەسکی جێهێست، شەنگالی بۆ خەڵکە بێ دیفاعەکەی جێهشت و وەک نێچیرێک خستنیە بەردەم دڕندەترین هێز لە دونیادا ئەویش داعشە، بەپێی قسەکانی ئەمرۆی پەرلەمانتاری کوردی ڤیان دەخیل لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "داعش ٥٠٠ گەنج و پیاوی ئێزیدی سەربڕاون"، هاوکات لە کەمپی شاریان چەند هاوڵاتیەکی ئاوارەی ئێزیدی ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە داعش هەر رۆژی یەکەم ٢٠٠ ئافرەتی جوانی ئێزیدیان بردووەو دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەریان".
خدر دۆملی رۆژنامەنووس و پسپۆر لەبواری کەمایەتییەکان بە سپی میدیای راگەیاند نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئێزیدی ئاوارەبوون، نزیکەی ٢٠٠ یان ئاوارەی ناوچە جیاکانی پارێزگای دهۆک بوون، نزیکەی ١٠٠ هەزاریشیان پەنایان بردۆتە بەر شاخی شەنگال کە شاخێکە لەرۆژئاوای شەنگال و شوێنێکی بێ ئاو و بێ دارستانەو ژیان تیایدا زەحمەتە، بەتایبەتی ئاوارەکان ژمارەیەکی زۆر ئافرەت و منداڵی تیایە.
بهوتهی ههندێك لهو ئاوارانهی کە هاتوونەتە کۆمەڵگای شاریا، داعش داوای لەو خەڵکە ئێزیدیەی کە فریا نەکەوتووە هەڵبێت کردووە کە ببنه موسڵمان، بەقسەی ئەوان " ئەوەی نەبوون کوشتوونیان".
(نایف نازم ) پیاوێکی ئێزیدیهكی شنگالیهو ئێستا ئاوارهی كۆمهڵگهی شاریایه، ئهو بهدڵێكی پڕهوه قسهی كردو وتی "ئێمه له شنگال هیچ زیانمان بۆ كهس نەبووە، نازانم داعش بۆ وامان لێدهكهن، ههرچی ئافرهتمان ههبوو ههڵیان بژارد، كامهیان جوان بوایه دهیانبرد، له نێویشیاندا چهند كچه مامێكی منیشی تێدابوو".
نایف درێژهی بهقسهكانیدا و وتی " دڵێكمان به پێشمهرگه خۆش بوو، كهچی بهداخهوه هیچ بهرگریان نهكرد و شنگالیان چۆڵ كرد بۆ داعش".
ئەو هاوڵاتییە دەڵێت " ئێمه ئهوه دوو رۆژه لێرهین حكومهت هیچ كۆمهكێكی بۆ نهکردووین، ئهوهی ههیه خهڵكی خێرخوازه هاوكاریمان دهكهن" .
ئاوارهكانی كۆمهڵگهی شاریا هەرچەندە باری ژیاری و خزمەتگوزاری خۆشیان زۆر خراپە، بەڵام چاویان لەسەر چارەنووسسی ئاوارەکانی شاخی شەنگال بوو داوایان دەکرد كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی بێن بههانایانهوه و ئهو شنگالیانهی گیریان خواردووه له شاخهكانی شنگال، رزگار بكرێن.
ڤیان دەخیل، لەوتەیەكی ئەمرۆیدا عەرشی پەرلەمانی هەژاندو بەگریانەوە وتی" لەژێر ئاڵای (لا الە الا الله) سەردەبڕدرێنو دەستدرێژی لە ئافرەتەكانمان دەكرێت".
ڤیان داوای لەپەرلەمان کرد کە فریان كەون" لە 48 كاتژمێردا 30 هەزار خێزان لەشاخی شەنگال گیریان خواردوە، بە بێ ئاوو بە بێ خواردن، 70 منداڵ لەتونێتیدا گیانیان لەدەستداوە، 50 پیاوی بەتەمەنیش بەهۆی دۆخی نالەبارەوە گیانیان لەدەستدا".