ئامادەکردنی: لوقمان غەفوور
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی جێنیوەری ٢٠٢٥ ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا، لە هەفتەی ڕابردوودا، دوو هێرشی دژی داعشی، بەهاوکاری کورد و هەسەدە لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.
بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن، هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی باکوری عێراق لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ تا ٦ی جێنیوەری ٢٠٢٥ چەند هێرشێکیان لە چیای حەمرین لە نزیک هەرێمی کوردستان دژی شوێنەکانی داعش ئەنجامداوەو لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا چەکدارانی داعش شەڕیان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا کردووە.
هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەی ئێف ١٦ و ئێف ١٥ و ئەی ١٠، هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە، بەپێی ڕاپۆرتیێکی تری سی ئێن ئێن فڕۆکەکانی A-10 ئەرکی پاڵپشتی هێزە زەمینیەکانی ناوچەکەیان پێسپێردراوە و سەرکەوتووش بوون لە لەناوبردنی چەکدارانی داعش لەناو ئەشکەوتێکدا.
هەروەها بەپێی راپۆرتێکی وۆل ستریت جۆرنال لە ڕۆژانی 2-3ی جێنیوەری ٢٠٢٥ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتیی هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکیان دژی چەکدارانی داعش لە نزیک دێرەزوور لە رۆژئاڤا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەرکردەیەکی باڵای شانەی هێرشی داعش دەستگیرکرا.
فۆکس نیوز-یش ئاشکرایکردووە لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژئاوا لە سوریا سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیرکراوە، بەڵام سەربازێک لە هاوپەیمانان کوژراوە کە غەیرە ئەمریکییە و دوو کارمەندی غەیرە ئەمریکی-یش کە بە سوکی برینداربوون، بێئەوەی ناو وڵاتەکەیان بهێنرێت.
جەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا، کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکات، وتی: "ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گرینگن بۆ مانەوەی فشارەکان لەسەر داعش و ڕێگریکردنی ئەو گروپە تیرۆریستییانە لەدوای هەر گۆڕانکارییەکی خێرای ئەمنی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمریکا لە دوای کەوتنی رژێمی ئەسەد لە مانگی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی بۆ سەر داعش چڕترکردۆتەوە و وەک بەشێک لە پاراستنی رۆژئاواش دادەنرێت.
ئێستا ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە رۆژئاڤاو وەک بەشێک لە پاراستنی ناوچەکە ناوزەدی دەکات و لە عێراقیش ٢٥٠٠ سەرباز کە کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.