لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستاندا، کە رۆژی (20-10-2024) بەڕێوەچوو، کۆی دەنگی پووچەڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 206 هەزار و 434 دەنگ بووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کە رۆژی (11-11-2025) بەڕێوەچوو، ئەم ژمارەیە بەرزبۆتەوە بۆ 289 هەزار و 205 دەنگی پووچەڵ، بەمەش ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە نێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا نەک هەر کەمی نەکردووە بەڵکو 82 هەزار و 771 دەنگی پووچەڵ زیادیکردووە.
پرسیارەکە ئەوەیە لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2025) زیادیکردووە، بەڵام هیچ لیستێکی ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکە باسی دیزاینکردنی هەڵبژاردنەکە ناکات، لەکاتێکدا هەندێک لە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (2024) لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە دەنگی پووچەڵیان کردە بەڵگەی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە دیزاینکراوە؟!.
ئەم شیکارییە لە لایەن پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ئەنجامدراوە.