ئایا ئیسرائیل بە ئەنقەست لەناوی برد بۆ ئەوەی ڕێگری لە واشنتۆن بکات لە پاشەکشەکردن لە جەنگ؟
لەو کاتەی موشەکەکان لە دیوارەکانی "شوقە پارێزراوەکە"یان دەدا لە تاران بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی عەلی لاریجانی، "دەزووە دیپلۆماسییە" باریکەکان بۆ هەمیشە پچڕان.
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی ڕووەکەی تری ئەم پیاوەی ئاشکرا کرد؛ لاریجانی تەنها بەرەی ئەمنی بەڕێوە نەبردووە، بەڵکو سەرکردایەتی ڕەوتێکی بەهێزی دەکرد لە ناو بازنە بچووکەکەی بڕیاردانی ئێراندا کە بە هەموو هێزیەوە کاری دەکرد بەرەو دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئاشتی زۆر "بەپەلە" لەگەڵ واشنتۆن بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی دەکرێت لە ئێران ڕزگار بکرێت.
بۆچی تیرۆرکردنی "لاریجانی" لێدانێکە لە هەوڵە ئاشتیخوازەکانی ئەمریکا پێش ئەوەی ئێرانی بێت؟
چاودێران پێیانوایە کاتی تیرۆرکردنەکە ڕێکەوت نییە؛ ئیسرائیل درک بەوە دەکات کە لاریجانی ژیرترین و بە تواناترین کەسایەتییە بۆ کردنەوەی کەناڵە پشتپەردەکان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ (لەرێگەی عومانەوە). دوورکەوتنەوەی ئەو لە گۆڕەپانی سیاسی ئێران بە واتای "پاکتاوکردنی" دیمەنی ئێران دێت لە دەنگە پراگماتییەکان و هێشتنەوەی مەیدانەکە تەنها بۆ "هەڵۆکانی " سوپای پاسداران، ئەمەش دانوستان مەحاڵ دەکات.
تەنگەتاوکردنی "بازەکان"ی واشنتۆن:
بە کوشتنی لاریجانی، ئیسرائیل ئیدارەی ترەمپ دەخاتە بەردەم ئەمری واقیع (واقیعی سەپێنراو). ئەگەر نییەتێک لە واشنتۆن هەبووبێت بۆ "ڕێککەوتنێکی گەورە" کە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت، ئەوا ئیسرائیل "هاوبەشی دانوستانکار"ی لەگەڵ تاران کوشت.
ئەمەش ئەمریکا ناچار دەکات ڕێڕەوە سەربازییەکە تا کۆتایی تەواو بکات، لە ترسی ئەوەی وەک لاواز دەرنەکەوێت لەبەردەم ڕژێمێکدا کە چیتر کەسی تێدا نەماوە بە زمانی سیاسەت بدوێت.
ستراتیژی "گۆڕینی ڕژێم" نەک "دەستکاریکردنی ڕەفتارەکەی"
هێرشەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئیسرائیل بەدوای ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ یان هێورکردنەوەی ناوچەییەوە نییە، بەڵکو ئامانجی "ڕووخانی تەواوەتی پێکهاتەکە"یە. لاریجانی دەیتوانی ئەندازیاری "دەرچوونێکی ئارام" بۆ ڕژێمەکە بکات لە ڕێگەی گرێبەستی سیاسییەوە، نەبوونی ئەویش بەو واتایەیە کە تەنها بژاردەی ماوەتەوە "ڕووبەڕووبوونەوەی سفر"ە (یان هەموو شتێک یان هیچ).
قۆرخکردنی بڕیاری جەنگ:
بە لادانی لاریجانی، ئیسرائیل دەبێتە تاقە کۆنترۆڵکەری "ڕیتم"ی ململانێکان. ئەو دیاری دەکات کەی مەیدانەکە گەرم بێت و کەی هێور بێتەوە، بێ ئەوەی بترسێت لەوەی واشنتۆن و تاران بە "ڕێککەوتنێکی کتوپڕ" سوپرایزی بکەن کە هەژموونی ئێران زیندوو بکاتەوە.
-کورتە: عەلی لاریجانی دووجار کوژرا؛ جارێک وەک سەرکردەیەکی ئەمنی و جارێکیش وەک "ئەندازیاری ئاشتی". ئیسرائیل بە داخستنی ئەم ئاسۆیە سیاسییە، پەیامێکی ڕوون دەنێرێت: "هیچ شوێنێک بۆ ناوبژیاوانی نییە.. هیچ دەرچەیەک نییە تەنها بە ئاگر نەبێت". ناوچەکە ئێستا لەبەردەم سیناریۆی "جەنگی کراوە"دایە کە چارەسەری نیوەچڵ ناناسێت، چونکە چیتر لە تاران کەس نییە بوێری ئەوەی هەبێت باس لە "مێزی دانوستان" بکات.