لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگە شێوازێکی ململانێکان لە کەنداو بگۆڕێت، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان و لێدوانە فەرمییەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی دەریایی-وشکانیی (برمائی) بوێر ئامادە دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی دوورگەی "خارک" (بە فارسی) کە شاخوێنبەری نەوتیی ڕژێمەکەی تارانە.
دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٩٠ ئامانجی سەربازییان لەسەر دوورگەکە لە ١٣-١٤ی ئاداری ٢٠٢٦ تێکشکاند کە موشەک، ڕادار، کۆگای مین و بنکە دەریاییەکانی "سوپای پاسداران"ی ئێران دەگرتە خۆی؛ ئێستا کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەی دابەزینی هێزی وشکانی دەکات بە ٢٥٠٠ تا ٥٠٠٠ سەربازی مارینزی ئەمریکی کە لەلایەن کەشتییە جەنگییە دەریایی-وشکانییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
ترەمپ خۆی وەسفی دوورگەکەی کردووە بەوەی کە "ئەو تاجەیە کە دەیشکێنین" و هۆشداری داوە "ئەگەر گەرووی هورمز نەکەنەوە و دەست هەڵنەگرن لە پەکخستنی کەشتیوانی، تەواوی ژێرخانی نەوتییان دەسڕینەوە!"
بۆچی "خەرج" بە دیاریکراوی؟
ئیدارەی ترەمپ پێیوایە دوای ئەوەی نەیتوانی گەمارۆی گەرووی هورمز بشکێنێت، داگیرکردنی ئەم دوورگە بچووکە (کە ڕووبەرەکەی تەنیا ٢٠ کم دووجایە) گەورەترین چەکی دەستیەتی، و دەبێتە "کوتەکی کۆتایی ئابووری" کە ڕژێمی ئێران ناچار دەکات پاشەکشە بکات و گەرووی هورمز بکاتەوە، کە ٢٠٪ی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، هەروەها کۆتایی بە پەکخستنی دەریاوانی دەهێنێت کە بووەتە هۆی گەورەترین قەیرانی وزە لە جیهاندا لە دوای چەندین دەیەوە.
واشنتن وەسفی ئۆپەراسیۆنەکە دەکات بە "ڕاگرتنی ئابووریی ڕژێم" کە ئەو شاخوێنبەرە دەبڕێت کە ٤٠٪ی داهاتەکانی ئێران دابین دەکات.
ڕووبەڕووبوونەوەو.. نا هاوسەنگیەکی زۆری هێز
ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە زۆرە، بەڵام هاوسەنگ نییە. هێزەکانی ئەمریکا بە سەرکردایەتی مارینز و کەشتیگەلی پێنجەم، باڵادەستییەکی ئاسمانی و دەریایی بێوێنەیان هەیە: فڕۆکەی F-35، کەشتییە موشەک هاوێژەکان و ژێردەریاییەکان.
سەبارەت بە بەرگرییەکانی ئێران لەسەر دوورگەکە کە لەلایەن "سوپای پاسداران"ەوە (لیوای ١١٢ی زولفەقاری دەریایی) بەڕێوەدەبرێت، بە نزیکەی ٥٠٠ تا ١٠٠٠ سەرباز دەخەمڵێندرێت و دوای هێرشەکانی ئەمریکا زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، نزیکی دوورگەکە ترسناکەکە کە تەنیا ٢٥ کم لە خاکی ئێرانەوە دوورە، بەو مانایەیە کە تاران دەتوانێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا موشەک بارانی بکات بە مووشەکی بالیستی و درۆن و موشەکی دژە کەشتی هەمووی لە ماوەیەکی کەمدا بەسەر دوورگەکەدا ببارێنێت.
شارەزایان هۆشداری دەدەن "داگیرکردنی دوورگەکە ڕەنگە ببێتە مۆتەکەیەکی هاوشێوەی ڤێتنام بە قەبارەیەکی بچووک"، لەگەڵ مەترسیی داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز یان هێرشی ناهاوسەنگ بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.