ئێران لە ڕێگای حەشدی شەعبیەوە هەوڵی سفرکردنەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەدات


ئاماژەکان ئەو راستییە دەردەخەن کە پلانی ئێران بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمەریکاو ئیسرائیل پلانێکی گشتگیر و قۆناغ بە قۆناغە، پێدەچێت ئێستا لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەیشتنی سووپای مارێنزی ئەمەریکی بۆ ناوچەی کەنداو، ئێران بیەوێت هەوڵی " سفرکردنەوەی " ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە  بدات.

زانیارییە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران کۆمەڵێک هەنگاو لە رۆژانی داهاتوودا دەهاوێژێت بە ئامانجی ئەو " سفرکردنەوە "ی ئەمەریکایە لە عێراق، لە کاتێکدا جگە لە هەرێمی کوردستان، ئێستا تەنها لە بەغدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادا ماون.

لە نێو ئەو هەنگاوانەدا ئێران هەوڵدەدات رۆڵی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا تەواو لاوازو بێلایەن بکات و رێگری بکات لەو هێزە سەربازی و زانیارییەی لەوێیە کە بەشداری بکەن لە دەستوەردانی سیاسی و سەربازی لە دۆخی عێراق، لە هەر دەستوەردانێکی سەربازی ئەمەریکاشدا، ئێران داڕشتنی پلانی جێگرەوەی هەیە کە بڵاوەپێکردنی هێزەکانیەتی لە ئەگەری زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی، هەروەها بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانەشە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لەوەی ئێستا هەیە.

هەڵوێستی حکومەتی فەرمی عێراق گۆڕانی بەسەردا هاتووە

هەڵوێستی حکومەتی فەرمی عێراق لەبارەی هەوڵدان بۆ بێلایەنکردنی ڕۆڵی حەشدی شەعبی گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

حکومەتی سودانی هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە قۆستنەوەی ڕووداوەکانی ئێستا وەک" پاساوێک " بۆ بەرگرتن لە گواستنەوەی جەنگ بۆ ناو عێراق.

هەر لەو روانەگەیەوە رۆژی ٢٤ ی ئادار مافی  بەرگری لەخۆکردنی بە حەشدی شەعبی دا لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک کە دەکرێتە سەری.

هەروەها عێراق بڕیاریدا بانگهێشتی ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە بکات کە بەکاری باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هەڵدەسێت، هەروەها باگهشتی باڵیۆزی ئێرانیش بکات بۆ ڕادەستکردنی یاداشتێکی ناڕەزایەتی فەرمی سەبارەت بەو هێرشانەی کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار و هێرشەکانی تر کە دەکرێنە سەر دامەزراوەکانی عێراق و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان.

لە رووی مەیدانییەوە دۆخەکە چۆن دەگوزەرێت

هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکەن کە موجتەبا رابەری ئێستای کۆماری ئیسلامی و سەرکردایەتی ئەو وڵاتە دۆخی ئێستای ناوچەکە بەرەو وەرچەرخانێکی تر دەبەن.

لە بارەی حەشدی فەرماندراوە دەست بکەن بە دەستوەردانی زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو لە ئایندەدا هێرشەکانیان فراوانتر دەکەن.

هەرچی حزبوڵای لوبنانییە، ئێران بنکە ئەساسیە سەربازییەکە کە موتربەکراوە بە ئەسفەری ئێرانی، یان راهێنەرکراو لە ئێران، بەهێزتر دەکات.

لەبارەی حوسییەکانەوە، تا ئێستا ئێران ئەم باڵەی نەجوڵاندووە، رەنگە وەک خەنجەرێک لە پشتەوە داینابێت تا ئەو ساتەی ئەمەریکا دەیەوێت هێزەکانی لەسەر زەوی دابەزێنێت.

بۆیە ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن ئەگەر شەڕ نەوەستێت، پلانی هەمەلایەنەی ئێران و روبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل لە عێراق و ناوچەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە.  




PM:06:48:25/03/2026