ێشبینییە سیاسییەکان لە بەغدا ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم پەنجا "ماسی گەورە" (دەستەواژەیەکە بۆ ئاماژەکردن بە گەندەڵکارە گەورەکان) لە لیستی دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکاندا هەن کە لە قۆناغی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.
ماڵپەڕی مەدا بڵاویکردۆتەوە کە ئەو بڕە پارانەی باس دەکرێن کەم نین و زۆر زۆرن، " بەپێی ئەو پێشبینییانە بڕەکەی لەنێوان ١٥٠ ملیار دۆلار وەک کەمترین ئاست، تا ٣٥٠ ملیار دۆلار وەک زۆرترین ئاست دەخەمڵێنرێت".
ئەو دەروازانەی ئەو گەندەڵیانەی تێدا کراوە ڕێگای کڕینی موڵک و ماڵ، ئۆتۆمبێل و سامانی جۆراوجۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کۆکراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو ژمارەی ئەو "ماسییە گەورانە" بە نزیکەی ٥٠ کەسایەتی مەزەندە کراوە، لە نێوانیاندا پەرلەمانتار و وەزیری پێشوو و ئێستا هەن، هەندێکیان لە دەرەوەی وڵاتن، هەندێکیشیان لە بەغدا و پارێزگاکان پڕۆژەی گەورەی وەکو نیشتەجێبوون، نەخۆشخانە، گەشتیاری، نەوت و ژێرخانی ئابووری بەڕێوە دەبەن.
لە بارەی لیستی گومانلێکراوانەوە هاتووە" تەنها بازرگانان ناگرێتەوە، بەڵکو کەسایەتی سیاسی و بەرپرسانی پێشوو و ئێستاش دەگرێتەوە، کە بەشێکیان خاوەنی مۆڵ، نەخۆشخانە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانی گەورەن".
بەپێی سەرچاوە سیاسییەکان ئەم هەنگاوەی حکومەت پەیوەندە بەو ئاڕاستەیەی حکومەت کە دەیەوێت ئابووری وڵات ڕێکبخاتەوە و سەرنجی وەبەرهێنانی بیانی ڕابکێشێت، بەڵام ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات".
هەروەها هاتووە " ئەم هەنگاوە ئاستەنگی ئەمنی دێتە ڕێگای، بەو پێیەی هێزە چەکدارەکان هێشتا وەک بەربەستێک لە بەردەم پرۆسەی ئابووری و ئەمنیدا دەمێننەوە و ڕەتی دەکەنەوە دەستبەرداری چەکەکانیان ببن".
داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گرووپانە بۆ چوار ئاڕاستە و گرووپ دابەش بوون؛ لە نێوان لایەنگیر، ڕازی، ناڕازی و، ئەوانەی مەرجی سیاسی و داراییان هەیە.
سەرچاوە سیاسییەکان بە ڕۆژنامەی "المدی"یان ڕاگەیاندووە کە ئەم نەهگاوە گەورەترین هەڵمەتی دژە گەندەڵیە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە نزیکەکان لە حکومەت ئاماژە بەوە دەکەن کە لیستەکە ئێستا لەلایەن ئەو ئەنجومەنەی کە لە سەردەمی سەرۆک وەزیران "عەلی زەیدی" پێکهێنراوە، ئامادە دەکرێت، ئەو ئەنجومەنە تایبەتە بە نەزاهە و چاودێری و ئەو کەسایەتییانە دەگرێتەوە کە گومانی تێوەگلانیان لە دۆسیەکانی گەندەڵی لەسەرە.