کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بارەی رێککەوتنی نەوتی نێوان
هەرێم و بەغداوە دەڵێت" ترسم لە تێکدانی رێکەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا
هەیە".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕ و سۆسیال میدیا " سپی " کاروان
یاروەیس ئەندامی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق، لە بارەی دۆخی هاوڵاتیانەوە لە
روانگەی رێککەوتنەکەوە، دەڵێت" سودمەندبوونی خەڵکی کوردستان بەردەوامی
ڕیکەوتنەکەیە و تێکنەدانیەتی، چونکە ترسم هەیە لە تێکدانی".
لە درێژەی قسەکانیدا کاروان یاروەیس سەرباری رێککەوتن و سوودمەندبوونی
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەم رێککەوتنە، ئەو پێیوایە زەحمەتە حکومەتی بەغدا
مووچەی پێنج مانگی بنێرێت و دەڵێت" بە قورسی دەزانم عێراق موچەی پێنج
مانگەکەی ئەم ساڵ هەمووی بنێرێت".
ئەو ئەندام پەرلەمانە کە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام لەم
هەڵبژاردنەدا کاندید نییە، ئەو لەبارەی قازانجی سودانی لە سازدانی ئەم رێککەوتنە
نەوتییە لەگەڵ هەرێم، دەڵێت" سودانی پێش هەڵبژاردن مەبەستی بوو ڕێکەوتن بکات،
تا بە شەقامی عێراقی بڵێت؛ ئەوە دەسەڵاتی منە بەسەر کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا
سەپاندمان".
یاروەیس ئومێد دەخوازێت کە رێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێبکرێت و ئەو پێیوایە
کە ئابوری سەربەخۆ شکستی هێناوەو دەڵێت" ئەوەی گوزەرانی خەڵکی هەرێمی
کوردستانی خراپکرد، شکستی ئابوری سەربەخۆ بوو".
دەقی ئەم چاوپێکەوتنە لەم لینکەوە ببینە..