پسپۆڕێکی پەتازانی: هەڵەترین ڕێگا بۆ چارەسەری پەتای وەرزی خواردنی دەرمانە دژە هەوکردنەکانە

‌دکتۆر سەرخێل ئاراز- پزیشکی پسۆڕی پەتازانی و تەندروستی گشتی

 پسپۆڕێکی پەتازانی و تەندروستی گشتی لە بارەی کاریگەری تووشبوون بە پەتای وەرزی و هۆکار و چارەسەرەکانی زانیاری وەرد لە "سپی میدیاوە" دەخاتەڕوو.

دکتۆر سەرخێل ئاراز، پزیشکی پسۆڕی پەتازانی و تەندروستی گشتی، بە چەند خاڵێک باس لە هۆکار و ڕێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەری پەتا وەرزییەکان دەکات، بە تایبەت ئەو پەتایەی کە لەم وەرزەدا لە هەرێمی کوردستان هەیە، گرنگترین ئەو خاڵانە ئەمانەن:

-پەتای وەرزی ئێستا نەوەی نوێی پەتاکەیە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
-ئەم پەتایەی ئێستا نیشانەکانی ئەوەیە کە هەموو ئێسەکان ئازاریان هەیە و تای زۆر بەرز، سکچوون و ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن، ئازاری گورچیلە، کۆکەی زۆر بەهێز سەر ئێشەی توند، وە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە نیشانەکان دەگۆڕدرێت.
- کاریگەریە ژینگەیەکان ڕۆڵێان هەیە لە گۆڕانکاریی لە دروست بوونی ڤایرۆسەکان.

-ڤایرۆس دەبێتە هۆی دروستبوونی پەتا، دەرمان تەنها نیشانەکان لاواز دەکات.
- لە کۆمەڵگەی خۆمان لە ڕێگای بەکارهێنانی دەرمان وەک چارەسەر بۆ منداڵ، بەرگری لاواز دەبێت.
-لە کاتی توشبوون بە پەتای وەرزی ئەگەر زۆر پێویست بوو پزیشک دەرمانی دانا، ئەوکاتە دەتواندرێت بەکاری بهێنێت کە ڕێڕەوی هەناسەدانی کێشەی بۆ دروست بوبێت.
- دەرمانەکان لە کاتی بەکارهێنانیاندا بۆ توشبووی پەتای وەرزی کاریگەری نەرێنی لەسەر جگەر و گورچیلە دروست دەکەن.
-بەکارهێنانی دەرمان دەبێتە هۆکاری دووبارە توشبونەوە بە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی قورستر. 

- لە جیهاندا مردن بە پەتا وەرزیەکان هەیە، بەڵام ڕێژەکەی کەمە.
-پەتای وەرزی نەبۆتە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ بەرەو مردن.

-دەبێت لە کاتی توشبوون بە پەتای وەرزی کەسەکە تەنها بایەخ بدات بە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری، لە ڕێگای خواردنی شلەمەنی و ئاوی زۆر و خواردنی مزرەمەنییەکان کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C.
- چەند ڕۆژێک پشودان لە جێگایەک کە هەواگۆڕكی هەبێت یارمەتیدەرە بۆ زوو چاک بوونەوە.
-لە کاتی هەبوونی ڤاکسینی پەتای وەرزی، باشترە ڤاکسینەکە وەربگیرێت بۆ ڕێگریکردن لە توشبوونی پەتای وەرزی.
-ئەو کەسانەی مەترسی توشبونیان لەسەر دەتوانن ماسک بەکاربهێنن و خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ و داخراو بپارێزن. 

لینکی چاوپێکەوتن:



PM:05:49:30/12/2025