شارەزایەکی کاروباری ئێران: لە دوای ساڵی ٢٠٠٩وە بە تەواوی حکومەتی ئێران یەک رەنگ بوو

‌دکتۆر ئەژی ئازاد، شارەزای کاروباری ئێران و مامۆستای زانکۆ

دکتۆر ئەژی ئازاد، شارەزا لە کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیا لە سەر کاریگەری قەیرانی ئابوری بۆ لاوازبوونی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەی کرد.

دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، دکتۆر ئەژی ئازاد، شارەزای کاروباری ئێران و مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند "لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ وە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و خەڵکێکی زۆر کوژران و ڕیفۆرمخوازەکان دوور کەوتنەوە لە دەسەڵات، لەم کاتەدا دوو درز دروستبوو، درزێکیان دوورخسنەوەی ریفۆرمخوازەکان، دووەمیش دورخستنەوەی دەسەڵات و خەڵک بوو لە یەکتر".

-گەڕانەوەی ڕیفۆرمخوازەکان لە کابینەکەی حەسەن ڕۆحانی و مەسعود پزیشکیان هیچ کاریگەرییەکیان نەبوو.
- کابینەکەی ئەحمەد نەژاد تەواو ئوسوڵگەرابوو.
-لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی تەواوی دەسەڵاتەکان لە لایەن ئوسوڵگەراکانەوە گەندەڵیش زیادیکرد.

-تا چەند ساڵ لەمەو پێش ڕابەری کۆماری ئیسلامی گەندەڵی سیستماتیکی ڕەت دەکردەوە، بەڵام ئێستا ناتواندرێت ڕەت بکرێتەوە.
-دۆسیەی ناوەکی سودی لە نەبوونی سزاکان وەرگرت و نەوت بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرا ئەمە یارمەتی کابینەکەی ئەحمەد نەژادی دا.
- لە ٢٠١١ وە سزاکانی سەر ئێران دەستی پێکرد تا پایزی ٢٠١٢ بەردەوام سزاکان زیادیان کرد، کە بوە هۆکاری هاتنە سەر حکومی میانڕەوەکان.

- لە ساڵی ٢٠١٥ ئێران لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە ٪٣.٦٧ لەگەڵ وڵاتانی ٥+١ ڕێککەوت.
-ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ جێگیرترین ساڵی هەبوو و ڕێژەی هەڵاوسان چووە خوار لە ٪١٠.
-لە ئێراندا دەسەڵات تەنها لە کابینەی حکومەتدا نییە، بەڵکو کۆمەڵێک جێگەی دیکە هەن کە نافەرمین و بڕیاردەرن.

-پێدانی دۆلار لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بۆ بازراگانەکان دوو لێکەوتەی هەبوو، کە یەکەمیان ئەوەبوو ئەم دۆلارە بە یەکسانی نەدەدرایە هەموو بازرگانەکان، دووەمیش، ئەو بازرگان و لایانەنی پارەکەیان وەردەگرت نەیان دەدایەوە بە دەسەڵاتداران.
-ڕاسپاردنی کۆمەڵێک کەس کە نەوت بدەنە وڵاتی سێیەم و نەوت بفرۆشن گەندەڵی و قەیرانەکانی لە ئێران زیادیکرد.
-کە مەسعود پزیشکیان هەتە سەر دەسەڵات، لە ئێراندا نەختینەی دۆلار نەمابوو.

-لە ئێراندا سەرۆک کۆمار هێزی دیاریکردنی نرخی تمەنی نییە بەرامبەر بە دۆلار.
-کێشەی بەنزین لە ئێراندا هیچ سەرۆک کۆمارێک نەی توانی چارەسەری بکات.

لینکی چاوپێکەوتن: 











PM:07:03:02/03/2026