فەرزین کارباسی: ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن واز لە ئێرانێکی بریندار بهێنن


فەرزین کارباسی، چاودێر و شرۆڤەکاری سیاسی سەبارەت بە دۆخی ئیستا و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیادا  چەند خاڵێکی گرنگی خستە ڕوو لەوانە: 

-ئەمریکا لە کاتی دانوستاندنەکاندا هیچ مەرجێکی لە ئێران قبوڵنەکرد و دەیویست ئێران ڕادەستی بێت بەو مەرجانەی خۆی دایناوە: 
١-ئێران واز لە چەکی ناوەکی بهێنێت.
٢- ئێران مووشەکەکان ڕادەست بکات.
٣- دەست لەو گروپانە بەربدات کە لە دەرەوەی ئێرانن.

-ئەوەی ئێران ئەبوو نەیکردایە، کردویەتی و هێرشی کردوەتە سەر ١٢ وڵاتی دراوسێی کە لە ڕابردوودا هەڕەشەی دەکرد تەنها.
-کۆماری ئیسلامی لە شەقامێکی یەک ئاراستەدایە و ناتوانێت بگەڕێتەوە دواوە.
-ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن واز لە ئێرانێکی بریندار بێنن.
-ئەگەر ئەمریکاش واز لە ئێران بهێنێت ئیسرائیل ناتوانێت، چونکە ئێران جارێکی دیکە خۆی بەهێز دەکاتەوە و گروپە چەکدارەکانی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.

-ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەواوی ئێران جیاوازە.
-لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بەشداری خۆپیشاندانی کۆتایی نەبوون لە ئێران، بەڵام دەسەڵاتداران خەڵکیان دەگرت و لەشکرێکی زۆریان هێنابوە سەر سنور.
-لە بواری ئابوریشەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتیان زۆر لاوازکرد.
-ئێستاش هەڕەشە لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت و پێیان دەڵێن ئەگەر حزەبەکان بێنەوە بە مووشەک هێرش دەکەینە سەرتان.

-ڕۆژهەڵات ئایندەیەکی گەشی دەبێت.
-خەڵکی ڕۆژهەڵات پشتیوانی حزبەکانن.
-کۆمەڵگەی سیاسی کوردستان زۆر جیاوازە و خەتی سیاسی تایبەتی هەیە.
-خەڵکی ڕۆژهەڵات بنەمای هزری هەیە و ئامادەن بۆ داهاتوو.

-هاوپەیمانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئامادەییە بۆ ئەوەی لە داهاتووی ئێراندا بە هاوبەشی داوای مافی کورد بکەن.
-ڕۆیشتنی عەمامە بەسەرێک بە جێگرەوەی تاج بەسەرێک هیچ ناگۆڕێت.
-هەر کەس بێت بۆ کورد هەمان ئەقڵیەتە و وە جوداخواز تەماشا دەکرێت.
-خەیاڵێکی خاوە خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات پشتیوانی لایەنەکانی دژی کوردبن.

-لێدوانەکەی کوڕی شا لە بەرژەوەندی کورد بوو، بەوەی کوردی خستە یەک بەرە.
-دەبێت خۆمان دەستکەوتەکانمان بپارێزین و دروستی بکەین بە کۆمەڵ لە ڕۆژهەڵات و هەر کەس و لایەنێک بەشداری ئەو پێکەوەیی و یەکگرتوویە نەکات خەڵک خۆی پشتی لی دەکات. 

لەم لینکەوە بینەری چاوپێکەوتنەکەبن: 

https://www.facebook.com/share/v/1Hyq9HHs7h/





PM:03:27:15/03/2026