مامۆستایەکی زانکۆ: بەهۆی نا هاوسەنگی هێزەوە هەراسانکردنی سێکسی لە زانکۆدا دروست دەبێت

‌دکتۆر ئارام تۆفیق، مامۆستای زانکۆ
دکتۆر ئارام تۆفیق، مامۆستای زانکۆ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیا زانیاری گرنگ سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەست بە هەراسانکردنی خوێندکار لە زانکۆ لەلایەن مامۆستاوە و شوێنە گشتیەکان کە هەستی نائارامی بۆ ژنان دروست دەکەن دەخاتە ڕوو، لە هەمان کاتدا باس لە کاریگەریەکانی کەیسی د. عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدولەتیف سەلەفی) دەکات، کە بەهۆی "هەراسانکردن و دانانی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکارەکانی لە بەشی شەریعەی زانکۆی سلێمانی" لە کارەکەی بۆ هەتا هەتایە دوور خرایەوە.

گرنگترین قسەکانی دکتۆر ئارام تۆفیق:

-پەیوەندیەکە کە هێز رۆڵ دەبینێت، ئیتر هێزەکە، ئەکادیمیە، ئابوریە، سیاسیە یاخود یاساییە.
-سود لە هێز وەردەگیرێت بۆ هەراسانکردن و دەستدرێژی سێکسی.
- بنەمای ئەمجۆرە توندوتیژیانە دەگەڕێتەوە بۆ نەریتی پیاوسالاری.

- پەیوەندی مامۆستا و خوێندکار و لە ناو زانکۆکاندا روودەدات وەک هەرجێگایەک کە گروپە کۆمەڵایەتییەکانی تێدایە، بەڵام ئاسایی نییە.
- دەرکەوتنی کەیسێکی لەم شێوەیە ( د. عەبدولەتیف ئەحمەد) لە زانکۆ و دەنگدانەوەی زۆری پەیوەستە بەو بانگەشانەی ئەمجۆرە کەسانە دەیکەن و خۆیان پێچەوانەکەی دەکەن.
-پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ ئەم کەسانە زۆر کێشەیە، کە لە دوای شەڕی داعشەوە شەپۆلی مەدەنی پاشەکشەی کردوە و دەنگی سەربازی وئاینی زیادی کردوە.

-دەبێت بازنەی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز بکرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر جۆرە هەرانسکردن و دەستدرێژیەکی سێکسی.
-کاتێک باڵانسی هێزنییە لە نێوان دەسترێژیکار و قوربانی نییە، ئەوا بەردەوام قوربانی لۆمە دەکرێت، بۆیە دەبێت چاوەکان لەسەر دەستدرێژیکاربن.
-هەبوونی رای گشتی بۆ ئەم جۆرە کەیسانە گرنگن، چونکە کەیسی کۆمەڵگەین.

-هۆشیاری بەرامبەر ئەمجۆرە کەیسانە زۆر گرنگە.
-ئەگەر بەجدی کار لەسەر ئەم بوارانە نەکرێت ئەوا کەس پارێزراو نابێت.
- میکانیزمەکانی مانەوە لە ماڵەوە و خۆ داپۆشین و تێکەڵ نەبوون ڕێگر نین لە چارەسەرکردنی ئەم کردانە.

-لەم کەیسەدا چەندە دژایەتی کرا، ئەوەندەش پشگیری و هەوڵی داپۆشینی هەیە.
-هەڵوێستی زانکۆی سلێمانی لەم کەیسەدا گرنگ بوو، چونکە رێگری لە دووبارە بوونەوەی دەکات.
- دەبێت ژنان لە هەموو جێگەیەک و شوێنە گشتیەکان پارێزراوبن.

- پێویستمان بە کۆدەکانی ئاکار هەیە، کە دەبێت لە هەموو دامەزراوەیەکدا هەبێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی.
-خولی وشیاری بەردەوام بۆ خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆ بکرێتەوە.
-دەبێت لە دامەزراوەکان و زانکۆکاندا لە بەشی یاسایدا شوێنی شکاتی بە نهێنی هەبێت و لە رێگای سیستمەوە رێکبخرێت.

-دەبێت زانکۆکان لەگەڵ رێکخراوەکان کار بکەن بۆ هۆشیارکردنەوە لە ناو زانکۆکان و رێبەری هۆشیاری بەرامبەر توندوتیژی هەبێت.
- دەبێت ژنان خەمی ئەوەیان نەبێت لە شوێنی کارەکان و خوێندندا روبەرووی توندوتیژی دەبنەوە بەڵکو خەمی ئەوەیان بێت چۆن سەرکەوتووبن وخزمەت بکە.

بۆ بینینی تەواوی چاوپێکەوتنەکە، کلیک لەم لینکە بکە:




PM:06:58:26/07/2026