بڕیارە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب بکرێتەوە.
بڕیارە رۆژی ١٧ تا ٢٦ی تشرینی دووەم چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ، بە بەشداری زیاتر لە (٢٠٠) كۆمپانیای ناوخۆی و بيانى بەڕێوەبچێت.
لەمبارەیەوە د. شەوقی عومەر بەڕێوەبەری کارگێڕی و پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ، بە ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند" لە ئێستادا (٩٠%) ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی چوارەمین پێشانگای تایبەت بە کتێب لە شاری سلێمانی تەواو بووە".
وتیشی" تا ئێستا (٢٠٠) ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا بگاتە (٢٥٠) ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە، کە لە (٥٥%)ی ناوەندەکان ناوخۆین، (٤٥%)یشی لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستانن".