گۆرانی بێژی ناسراوی کورد که‌مال محه‌مه‌د له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌ی کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاکی وڵات و سروودێک به‌ناونیشانی (فه‌توای مه‌رگ) بۆ نیشتمان ده‌ڵێت.
له لێدوانێکدا بۆ سپی میدیا، که‌مال محه‌مه‌د وتی" له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا گه‌ڕامه‌وه بۆ کورستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌خه‌می نیشتمانه‌که‌مدابم و نزیک بم له‌خۆبردووی و جوامێری و ئازایه‌تی گه‌له‌که‌م، وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانیش به‌ناوی (فه‌توای مه‌رگه‌وه) ه‌وه سروودێک بۆ نیشتمان تۆمار ده‌که‌م".
ئه‌و وتی" ئه م سروده پێشكه‌شه به دایكی شه هیدان و، ئه منداڵه‌ی چاوی له ده ستدا و رۆحیشی وه‌ک په‌پووله له‌ناوماندا دێت و ده‌چێت و، پێشکه‌شیشه به پێشمه‌رگه قاره‌مانه كان".
که‌مال محه‌مه‌دی هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هۆنراوه‌ی سرووده‌که له‌لایه‌ن هه‌ردوو برا( رێبواری ده‌لاک و کاک ئیسماعیل ساڵح)ه‌وه نوسراوه‌و ئاوازه‌که‌ی له‌لایه‌ن خۆمه‌وه دانراوه.
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌ک هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی بۆ کرد سرووده‌که ده‌که‌و‌ێته به‌رده‌م عاشقانی.