دیارترین ئەو شوێنە گشتییانەی كە سێكسی تێدا دەكرێت

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لە بارەی سێكسەوە، ڕیزبەندی دیارترین ئەو شوێنە گشتییانەی دیاری كردووە كە لەلایەن خەڵكەوە بۆ سێكس كردن بەكار دەهێندرێن. 
ئەو شوێنانە هەرچەندە شوێنی گشتیین، بەڵام بەكارهێنانیان بۆ سێكس بەهۆی ئەوەوەیە كە دەرفەتی ئاشكرابوون و گرتن تێیاندا كەمە، كە لە دیارترین ئەو شوێنانەش:
1-ئۆتۆمبیل: سێكس لە ناو ئۆتۆمبیلدا زۆرترین ڕێژەی بەركەوتووە بە جۆرێك كە 80%ی سێكس لە شوێنە گشتییەكاندا لە ناو ئۆتۆمبیلدا دەكرێت، بەتایبەتیش لە كاتی ڕۆژئاوابوون و چۆڵبوونی شەقامەكاندا. 
2- پارك: لێكۆڵینەوەكە دەری خستووە كە ناو پاركەكان و ئەو بەشانەدا كە داری چڕیان تێدایە، دووەمین شوێنە بۆ ئەنجامدانی سێكس، بەتایبەتیش لە نیوەڕۆیاندا.
3- تەوالێت: بەشێكی زۆر لە كچان و كوڕانی ڕۆژئاوایی تەوالێتەكان بەكاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی سێكس، بەتایبەتش لەو شوێنانەدا كە تەوالێتەكانی ژنان و پیاوان جیانەكراونەتەوە، جگە لەوەی ئەو شوێنە كامێرای تێدا نییە و بە جێگەیەكی باشی دەزانن.
4-ئاسانسۆر: ئاسانسۆرە داخراو و كلاسیكییەكان، یەكێكە لە بەربڵاوترین ئەو شوێنە گتشتییانەی كە بۆ ئەو كارە بەكاردەهێندرێت، بەتایبەتیش لە كاتێكدا كە كامێرای چاودێری تێدا نەبێت و دیوارەكانیشی شوشە نەبن.
5-شوێنە چۆڵەكان: لە ناوچە داخراو و تاریكەكاندا و بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەو شوێنانەی كە پشتگوێ خراون و كەس ناچێتە ناویان وەك ژێر پرد یاخود ناو خانووی كۆن، بۆ ئەو كارە بەكار دەهێندرێت. 
6-سینەما: بەشێك لە كچ و كوڕەكان لە هۆڵەكانی سینەما و بەتایبەت لەو كاتانەدا كە گڵۆپ دەكوژێندرێتەوە، بەشێوازی جۆراوجۆر سێكس ئەنجام دەدەن، ئەم كەسانە زیاتر بە نیوەڕۆیان دەچن بۆ سینەما، چونكە ئەو كاتە چۆڵە و خەڵكێكی زۆر لە هۆڵەكەدا نییە. 




PM:03:37:15/09/2014