بەهۆی پەچەكەیەوە لە كۆنسێرتێكی گۆرانی دەركرا

ژنێكی موسڵمانی خەلیجی بەهۆی پەچەكەوەیەوە، لە كۆنسێرتێكی ئۆپێرا دەكرێتە دەرەوە.
ژنێكی پەچە بەسەر كە بۆ گەشتكردن سەردانی فەرەنسای كردبوو، دەچێتە ئاهەنگێكی گروپی ئۆپێرا، بەڵام كاتێك ئەندامانی گروپەكە ئەو ژنە لە ڕیزەكانی پێشەوە دەبینین هەڕەشەی وەستاندنی ئاهەنگەكە دەكەن گەر ئەو ژنە نەكرێتە دەرەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس ئەو ژنە بلیتی ڕزەكانی پێشەوەی بڕیوە كە نرخیان گرانە، ئەمەش مانای وایە كە لە خێزانێكی دەوڵەمەند بووە، هەروەها كاتێكیش هاتۆتە هۆڵەكەوە هیچ كەسێك سەرنجی نەداوە بۆیە توانیوێتی دابنیشێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە یەكێك لە بەرپرسانی هۆڵەكە كاتێك بە ژنەكە دەڵێت یان پەچەكەی لابات یان بچێتە دەرەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ هۆڵەكە جێدەهێڵێت بێ ئەوەی داوای هیچ قەرەبویەك بكات.
ماوەی چەند ساڵێكە فەرەنسا بەپێی یاسا پەچەی قەدەغەكردووە، هەر كەسێك لە شوێنە گشتییەكاندا پەچە ببەسێ ئەوا سزای غەرامەی ماددی دەدرێت.



PM:03:08:21/10/2014