رۆژی ٨ی ئەم مانگە عەبدوڵا پەشێو شاعیری دیاری کورد لە فیستیڤاڵێكی شیعر خوێندنەوەدا لە فینلاند دەركەوت و بەشێکیش لە شیعرەکانی وەردەگێڕدرانە سەر زمانی فینلەندی.
عەبدوڵا پەشێو ڕۆژی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە شاری تامپرێی فینلاند بەشداری لە فیستیڤاڵی شیعری (ئانیکی روونۆ) كرد و چەند شیعرێكی خۆی بە زمانی كوردی خوێندەوە و پێشکەشی ئامادەبوانی کرد.
هەر لە فیستیڤاڵەکەدا بۆیەکەمجار بەشێك لە شیعرەكانی پەشێوی شاعیر لەلایەن شاعیری فینلەندی میننا تۆرپا بە وەرگێڕدراوی فینلەندی خوێندرانەوە.
فێستیڤاڵی شیعری (ئانیکی روونۆ) لە (٢٠٠٣)وە بەردەوامە و ساڵانە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە ساز دەکرێت، ئەمساڵیش بۆ یەكەمجار عەبدوڵا پەشێوی شاعیر بەشداری تێدا كرد.