کتێبی (ئەز ئایشە شانم) بڵاوکرایەوە

کتێبی (ئەز ئایشە شانم) لە لایەن ئنستیتیوتی کەلەپوری کوردەوە بە چاپ گەیەندرا و تێیدا باس لە ژیان و بەرهەم و کارەکانی ژنە هونەرمەندی کورد ئایشە شان دەکات. 

دەربارەی پەرتووکەکە ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد دەڵێت" باسی ژیانی هونەرمەندی کورد ئایشە شان کراوە، زانیارییەکی زۆری لە خۆگرتووە لەسەر ژیانی خۆی و سەرکردایەتی هونەری و گۆرانیەکانی، لەگەڵ چەند وێنە و بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە ژیانی ئایشە شان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرتووکەکە بە زمانی کوردی ئەلفبێی لاتینی نووسراوە کە لە لایەن زەینەب یاش و حیلمی ئەکیۆل ئامادەکراوە.

ئایشە شان لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٣ دەستی بە کاری هونەری کردووە کە یەکەم گۆرانی بە ناوی (ئەز غەزالم) بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی ناوبانگە زۆرەکەیەوە بە شاژنی (بێ تاج ناسراوە)، هەروەها ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ئیزمیر بەهۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردوە.


PM:06:19:29/06/2024