هەفتەی داهاتوو لە كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین دیداری ئەدەبناسی زارەكی و فۆلكلۆری كوردی بەڕێوەدەچێت.
کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٥
بە دروشمی (ئەدەبی زارەکی، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی ڕابردوومان)، لە زانکۆی سەڵاحەدین، دیداری (ئەدەبناسی زارەکی و فۆلکلۆری کوردی) بەڕێوەدەچێت.
دیدارەکە بە هاوبەشی بەشی زمانی كوردی، كۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە و دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، بە بەشداری کۆمەڵێک توێژەری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا ژمارەیەک پانێل پێشكەشدەكرێن، هاوكات لە میانی دیدارەکەدا کتێبی توێژینەوەکان دەبەخشرێته ئامادەبووان.