هونەرمەند هۆشەنگ وەزیر خەڵاتی ڤیستڤاڵێکی نێو دەوڵەتی وەردەگرێت


شانۆکار و نووسەری کورد، هۆشەنگ وەزیری ئێوارەی هەینی ١٨ ی نیسان خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێدەدرێت.

لە فێستیڤاڵی فوجەیرەی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی مۆنۆدراما لە وڵاتی ئیمارات، هۆشەنگ وەزیری لە نێو ۷٠٤ دەقی شانۆیی توانی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکە بەدەست بهێنێت.

دەقە مۆنۆدراماکەی هۆشەنگ وەزیری ناوی ( ئاسمان بۆ تۆ نییە) دەقێکی کورتی جوان و تایبەتەی مۆندراماییە.

نوسەرو هونەرمەند وەزیری زیاتر بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت و هەندێک لە نووسینەکانی کراون بە کوردی، ناوبرو لە کوردستان زۆر ناسراو نییە، بەڵام لە ناوەندە عەرەبی و جیهانییەکان ناسراوە.




PM:09:47:18/04/2025