ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسان و چەندین کەسایەتی دیار ڕێوڕەسمی خهڵاتی زێڕینی بله بەڕێوەچوو.
له رێوڕهسمهكهدا خةڵاتى زێڕینی بله به ههشت كهسایهتی بەخشرا کە بریتین لە:
- خەڵاتی یەکەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە بنەماڵەی سەید موحسین حەکیم.
- خەڵاتی دووەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە ساڵح حسەین محەمەد کە خاوەنی ٩٠ کتێبی چاپکراوە لەسەر فۆلکلۆری کورد.
- خەڵاتی سێیەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە زارا محەمەدی کە ساڵانێکە لە بواری فێرکردنی زمانی کوردی و مافی ژناندا کاری کردووە.
- خەڵاتی چوارەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە عوسمان موئمین عەزیز ناسراو بە مامۆستا عوسمان کێمنەیی کە پاشای سیاچەمانەیە و زیاتر لە هەزار گۆرانی تۆمارکردووە.
- خەڵاتی پێنجەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە یانەی ئامەد سپۆر.
- خەڵاتی شەشەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە فەهیمە واحید مەجید کە شەش منداڵ و کچەزایەکی ئەنفالکراون.
- خەڵاتی حەوتەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە شەهید عەبدۆ ئەحمەد عەبدی ناسراو بە شەڕڤانی کۆبانێ و فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری رۆژئاوا بووە.
- خەڵاتی هەشتەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە مستەفا خەلیل عەبدی ناسراو بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).