لیژنەکەی ئەرەب ئایدڵ بەکرانە دەرەوەی عەمار توشی شۆک بوون

لەپرۆگرامی پێش کۆتایی ئەرەب ئایدڵدا، عەمار کوفی تاکە بەشداربووی کوردی پڕۆگرامەکە کرایە دەرەوە‌و ئەمەش لیژنەی هەڵسەنگاندی بەرنامەکەی توشی شۆک کرد.

عەمار کوفی کە دانیشتووی شاری زاخۆیە بەشداری وەرزی سێیەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵی کرد‌و توانی تا قۆناغی پێش کۆتایی ئەو پرۆگرامە بڕوا‌و بە کرانەدەرەوەشی ئەندامانی لیژنەکەی توشی شۆک کرد بەتایبەت هونەرمەند وائل کفوری.

ئەندامانی لیژنەکە ئامادە نەبوون هیچ کۆمێنتێک‌و وتیەک لەسەر ئەنجامەکان‌و دەرکردنی عەمار بدەن‌و تەنها وتیان "کۆمێنتمان نییە".



PM:11:29:06/12/2014