فەیروز هونەرمەندە مەزنەکەی لوبنان کە وەک نیشتیمانێکی لوبنانیەکان
سەیردەکرا لە مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی کوڕەکەی وەک داکێکی پڕ لە خەم و نەهامەتی دەردەکەوێت.
زیاد رەحبانی، کوڕەکەی فەیروز هاوشێوەی دایکی هونەرمەندێک و
شانۆکارێکی مەزن بوو هەوادارانی بە ''بلیمەت'' وەسفیان دەکرد، ئەو بە موزیکەکەی کە
تێکەڵەیک بوو لە نێوان ئاوزە عەرەبی و جیهانییەکان لەگەڵ ڕەسەنایەتی عەرەبی هەر
زوو جێگا دەستی لە دونیای هونەر و موزیدا بەجێهێشت ببووە دەنگێکی کە نوێنەرایەتی
نەوەیەکی تەواوا جیاوازی دەکرد.
زیاد بە هونەرمەندی ناڕەزایەتی ناسراو بوو، ناوبانگیشی لە شانۆگەریەکانی
کاتی شەڕی ناوخۆی لوبنانەوە دەستیپێکرد کاتێک لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠
کۆمەڵێک شانۆگەرەی پێشکەشکرد کە دەربڕینی ناڕەزایەتی و تاندەدان بوو لە بارودۆخی
سیاسی و کۆمەڵەیاتی ئەو کاتەی لوبنان ئەمەش ئەوی لە هونەرمەندێکی ئاساییەوە گۆڕی
بۆ کەسێکی خاوەن کاریگەری و هەڵوێستی سیاسی.
ئەو ئاوازانەی کە دایڕشوتە ماوەی ٥٠ ساڵ زیاتر بە ناوازەی و تایبەتی ماوەتەوە
و هۆکاری گەشەسەندنێکی بەرچاوی موزیکی عەرەبی بوە بەتایبەت ئاوازی گۆڕانی
''سائالونی ئەلناس'' کە لەلایەن دایکیەوە وتراوەتەوە، ئاوازەکەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا
داڕشتوە و هەر ئەوەش دەرگاکەی بەڕووی جیهانی هونەر و موزیکدا بۆ کردەوە، چەندین گۆرانی و ئەلبوومی تایبەتی خۆی هەیە، بە دەیان گۆرانی و ئاوازیشی بۆ
هونەرمەندانی لوبنانی و عەرەبی ئامادەکردوە.
ئەو ئەلبومانەی ئەو ئاوازەکەی بۆ دادەنا لە شەقامەکانی لوبنان و
گۆڕەپانی سیاسیش کاردانەوەی بەرچاوی هەبوو لە کاتی شەڕی ناوخۆدا ڕەنگادانەوەی هەست
و ناخی هاوڵاتیانی لوبنان بوو، لە ساڵی ١٩٧٣ کە یەکەم شانۆکانی پێشەکەش ناوبانگی
زیاتر و زیاتر دەبوو شانۆگەرییەکانی ببوونە ڕەنگانەوەی لوبنان بە شێوەیەکی
تەنزئامێز داهاتووی وڵاتی نیشان دەدات هەر ئەمەش بوو کە وایدەکرد زیاد هاوشێوەی
دایکی پێگەیەکی گرنگی هەبێت لە دڵی لوبنانییەکاندا.
ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان، زیاد وەک دەنگی ویژدانیان و ویژدانی
گۆمەڵگەی لوبنانی سەیر دەکەن، هەر لەو بارەیەشەوە سیاسەت مەدارنی باڵای لوبنان،
دەڵێن'' بەکۆچی دوای زیاد رەحبانی دەنگی سەرچاوەی بنەمای دادپەروەی و شکۆی گەلی
لوبنان بوو.''
لە پاڵ کاری هونەری زیاد وەک میدیاکرێکیش، چەندین کاری گرنگی
ئەنجامداوە لە چەندین ڕۆژنامە و بەرنامەی ڕادیۆی دەنگێکی ناڕازی بوو بەرامبەر بە بارودۆخی
سیاسی ناجێگری وڵاتەکەی، زیاد تەواو جیاواز مامەڵەکردوە لە ژیانی هونەریدا دەنگێکی
جیاواز بوو لە پێش هونەرەکی بە هەڵوێستە سیاسییەکانی زیاتر ناوبانگی هەبوو
کاریگەری لەسەر نەوەیەکی نوێ لوبنان هەبوو، بەڵام ئەو هەر زوو لە ڕۆژی ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٥ ماڵئاوازی کۆتایی لە هونەر و گەلەکەی کرد.
وێنەی بە خاک سپاردنی زیاد رحبانی وێنە AFP